وەزیری پەروەردە: دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیەكان بۆ دامەزراندنی مامۆستایان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان".
ئهمڕۆ سێشهممه 2ی تشرینی دووهمی 2021، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانیان بەبەردەوامی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر خەتبوون و لەبەر ئەنجامی داواکارییەکانیشیان دوێنێ رێنمایی ژمارە 14 دەرچووە کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ و باشترکردنی رەوشی داراییان".
ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بەبەردەوامی پشتیوانی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بووە و بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی رابردودا پڕۆژەیەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی دۆخێکی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ باشتر بکرێت، ئەو پڕۆژەیەش پەسەندکرا.
باسی لەوەشکرد، دوێنێ 1ی تشرینی یەکەم فەرمانێکی وەزارییان دەرکردووە و کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ و باشترکردنی رەوشی داراییان.
دوێنێش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رێکاری نوێی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد و رایگەیاند، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دادنانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی داواکارییەکانی دەرچوانی ناڕازی پۆلی 12ش ئەوەی خستەڕو، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەهەماهەنگی بەردەوامدان و گرفتەکانی دەرچوانی ناڕازی بەرەو چارەسەری دەڕوات، هەروەها "هەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا دەبێت ".

