وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگەیاند:" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".

 وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.

لە 25ی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچەی پێنج وەزارەتی دابەشکردووە، کە ئەوانیش پێشمەرگە، ناوخۆ، تەندروستی، دارایی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانە سیاسییەکان، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی و فریاکەوتن، بەرێوەبەرایەتی دەزگا نەوتییەکان دابه‌ش ده‌كرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار