سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پشتگیری له هه‌موو ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازاديی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند:" پشتگیری له هه‌موو ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازاديی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌رفرازی و ژیانێكی به كه‌رِامه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌بن به پێشه‌نگ له ده‌رخستنی ڕاستیيه‌كاندا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی تشرینی دووه‌می 2021، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كودرستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند:" پشتگیری له هه‌موو ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازاديی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌رفرازی و ژیانێكی به كه‌رِامه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌بن به پێشه‌نگ له ده‌رخستنی ڕاستیيه‌كاندا، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ین كه به‌ناوی ئازاديی ڕاده‌ربڕین و پیشه‌ی پیرۆزی ڕۆژنامه‌نووسيیه‌وه ده‌بنه هۆكار بۆ به‌زاندنی سنووری ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، و ئامرازێك بۆ دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی".
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:..
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نێوده‌وڵه‌تيی كۆتاییهێنان به ده‌ربازبوون له سزای تاوانه‌كانی دژ به ڕۆژنامه‌نووسان، هه‌ڵوێستی ڕاشكاوانه‌ی خۆمان بۆ ڕه‌وشی ناله‌باری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له سه‌رانسه‌ری جیهان، عێڕاق و كوردستان ده‌رده‌بڕین، مایه‌ی نیگه‌رانیمانه كه ساڵ له دوای ساڵ ئاماره‌كانی تاوانكاری، تیرۆر و كوشتنی به‌ناهه‌قی ڕۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تيی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕێكخراوه داكۆكیكاره‌كانی بواری مافی مرۆڤ و ئازاديی ڕاده‌ربڕین له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
لێره‌وه، له‌م بۆنه جیهانیيه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌ك له شێوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان، هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی پێكردن و ڕفاندن، مایه‌ی دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر و نائارامه بۆ كاری میدیایی، ئه‌م شێوازانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و بێزاركردن مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، هاوكات پشتگیری له هه‌موو ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازاديی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌رفرازی و ژیانێكی به كه‌رِامه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌بن به پێشه‌نگ له ده‌رخستنی ڕاستیيه‌كاندا، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ین كه به‌ناوی ئازاديی ڕاده‌ربڕین و پیشه‌ی پیرۆزی ڕۆژنامه‌نووسيیه‌وه ده‌بنه هۆكار بۆ به‌زاندنی سنووری ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، و ئامرازێك بۆ دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانین تاوه‌كو جارێكی تر داوا له هاووڵاتيیانی ئازیز و خۆشه‌ویستی كوردستان بكه‌ین، بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌سته‌كانیان، له‌و شاڵاوه هه‌ڕه‌مه‌كی و ناته‌ندروسته‌ی سۆشیال میدیا، كه خه‌ریكه داب و نه‌ریت و ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تيی میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناو ده‌بات.
له كۆتاییشدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م داده‌نه‌وێنین، كه له‌پێناو دركاندن و به‌دیارخستنی ڕاستیيه‌كان گیانیان سپارد.
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان

