وەزیری خوێندنی باڵا: پلانی ساڵی رابردوو جێبەجێکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند:"ئەو گرفتەی دروستبووە لەسەر بنەمای پلان بووە، پلانی ئەمساڵ بەشی زانستیی زانکۆ و کۆلێژەکان دایدەڕێژن. لەگەڵ ئەو پلانە، رێژەیەکی زۆر نمرەی بەرزهاتبوو، بۆیە داواکاریی قوتابیانمان وەرگرت و پلانی وەرگرتنی ساڵی رابردوومان بۆ ئەمساڵ جێبەجێکرد."

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی دووه‌می 2021، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا  ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو گرفتەی دروستبووە لەسەر بنەمای پلان بووە، پلانی ئەمساڵ بەشی زانستیی زانکۆ و کۆلێژەکان دایدەڕێژن. لەگەڵ ئەو پلانە، رێژەیەکی زۆر نمرەی بەرزهاتبوو، بۆیە داواکاریی قوتابیانمان وەرگرت و پلانی وەرگرتنی ساڵی رابردوومان بۆ ئەمساڵ جێبەجێکرد."

خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قسەی کرد و وتی، پلانی وەرگرتن 56 هەزار و 804 قوتابی وەردەگرێت. ئەمساڵ 52 هەزار و 532 قوتابیش داوایان پێشکێشکردووە کە 45 هەزار و 113 قوتابیان دەرچووی خوێندنی ساڵی 2020 - 2021 بوون. 

بۆ ئەمساڵ بە وتەی خەتاب ئەحمەد، 47 هەزار و 746 قوتابی وەرگیراون. ئەو ژمارەیە بەبێ قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. 

خەتاب ئەحمەد، ئاماژەی بەوە کرد لە رێگەی زانکۆلاینەوە قوتابی ئەو بەشە بدۆزێتەوە کە نمرەکەی وەرگیراوە، دوای ئەوە دەبێت بچێت بۆ زانکۆکە و لەوێ لە رێگەی سیستمێکی تایبەتەوە وەردەگیرێن. جۆرێکی دیکەی قوتابیش هەیە بە گوتەی د. خەتاب ئەحمەد کە فۆڕمیان پێشکێش نەکردووە کە "ژمارەیەکن و ناوەکانیان دەنێرین بۆ زانکۆکان و لەوێ شوێنیان بۆ دەدۆزرێتەوە و وەردەگیرێن."

 خەتاب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو قوتابیان لە بەشەکانی خۆیان بەرزتریان بۆ گەڕاوەتەوە. ئەو دەڵێت، ئەو قوتابیانەی گۆڕانکاری لە نمرەکانیاندا کراوە زیاتر لە 30 هەزار قوتابین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار