دانەغاز: هیچ قەرزێکمان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند:" داهاتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان لەماوەی 10 مانگی رابردودا 150 ملیۆن دۆلار بوە". دەڵێت:" هیچ قەرزێکمان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە".
ئهمڕۆ سێشهممه 2ی تشرینی دووهمی 2021، کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند:" کۆی ئەو بڕە پارەی نەختینەیەی لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی و میسر وەرگیراوە لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 86% ساڵی بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 283 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشی رونكردۆتەوە:" لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوە و لە ئێستاشدا هیچ قەرزێکیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە".

بابهتی پهیوهندیدار
