وتەبێژی حکومەتی هەرێم : بەغدا سێ ملیار دیناربۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکەی هەولێر دەنێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"  لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە لەگەڵ 200 ملیارەکەی ئەم مانگە، سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکەی رۆژی شەممەی هەولێر بنێرن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی دووه‌می 2021،جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندراوێكدا رایگەیاند:" دوای هەوڵەکانی حکومەت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە کە 200 ملیارەکەی ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن".

مانگانه‌ به‌پێى بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق حكومه‌تى ناوه‌ند 200 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌رێم ده‌نێرێته‌ هه‌رێمى كوردستان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستیدایە لە 25 ئەم مانگەوە دەستی بە دابەشكردنی موچە كردووە و تا ئێستا تەنیا چەند وەزارەتێك موچەی وەرگرتووە.وەزیری دارایش پێشتر رایگەیاند: بەهۆی نەگەراندنەوەی داهاتی هەندیك لە پارێزگاكان سیستمی دابەشكردنی موچە خاوە و كێشەی تیدایە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار