هەپەگە: سێ سەربازی توركیا كوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند:" ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکیا لە هەفتانین و ئاڤاشین بەردەوامە، لە هەفتانین شەش داگیرکەر سزادران و لە چەندین شوێن ناچار بە پاشەکشەکران.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا دژی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند:" لە هەفتانین ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری بەردەوامە و هێزەکانی گەریلا کەوتنە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و شەش داگیرکەر سزا دران و چەند سەنگەرێکیش خاپوور کران.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سوپای تورکیا لە چەندین ناوچە هێزەکانی کشاندووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار