پارێزگاری هەولێر: لە سبەینێوە دەست بە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:" دڵنیایی دەدەین کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە قەرەبووی زیانلێککەوتووانی لافاو دەکەینەوە و رەنگە تاوەکو سبەیش پرۆسەی خاوێنکردنەوە کۆتایی دێت دەست بە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان دەكرێت."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی دوایین زیانەکانی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدا و رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵمان لەسەر هێڵبووە و خۆی بە شێوەی مەیدانی سەردانی خەڵکەکەی کرد و دڵنیایی دا لەوەی کە سەلامەتی هاووڵاتیان لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە و رایگەیاند کە قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە ئەوانەوە کردووە و کە بە دادپەروەریی قەرەبووی زیانلێککەوتووان دەکەنەوە.
ئومێد خۆشناو دەستخۆشی لە رێکخراوە خێرخوازی و ناوەندی قەیرانەکان و بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان دەکات کە هاوکاربوون بۆ زیانلێککەوتووانی لافاو و دەشڵێت "سوپاس بۆ خوا کە زیانی گیانی نەبووە."
لەبارەی قەرەبووکردنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە رێگەنادەن کە خەڵێک زەرەرێکی زۆری کردبێت و قەرەبووی کەم بکرێتەوە یان بە پێچەوانەوە لەبەرئەوە " دڵنیایی دەدەین کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە قەرەبووی زیانلێککەوتووانی لافاو دەکەینەوە و رەنگە تاوەکو سبەیش پرۆسەی خاوێنکردنەوە کۆتایی دێت."

