وەزارەتی كشتوكاڵ دڵنیایی دەدات لەجۆری ئەو مۆزەی دێتە هەرێمەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌هۆی خواردنی مۆزه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر میوه‌ی جۆری مۆز و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌ فه‌رمی هاورده‌ ده‌كرێن نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عیراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لە دەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە".

ده‌شڵێن: "ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار