حكومەت سێ پرس تاوتووێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر و پرسی دەرچووانی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی، تەوەری سێیەمیش قسەکردنە لەسەر پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشهممه 3ی تشرینی دووهمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، له كۆبوونهوهكهدا سێ تهوهر تاووتوێ دهكات، كه یهكێكیان قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتووانی لافاوهكهی ههولێره.
وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، یهكێكی دیكه له تهوهرهكان، خستنهڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عیراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
هاوكات بابەتی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دهخرێتهڕوو، لهگهڵ چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی رۆژی 2021/10/30 و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.

