ئاماری هەرێم: لە بیست ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوان دەگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەس

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە شەش ملیۆن و 270 هەزار كەسە و پێشبینی دەكەن ساڵی 2040 بگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەس.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2021،  سیروان محەممەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ''ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەرەو زیادبوون چووە، پێشبینی دەكەین بۆ ساڵی 2040 بگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەسم دەشڵێت، 20 ساڵ پێش ئێستا گەشەی دانیشتووان سەرووی 3٪ بوو بەڵام ئێستا دەگاتە 2٪.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە 6 ملیۆن و 270 هەزار كەسە و پێشبینی دەكەین ساڵی 2040 بگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەسە.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، هەرچی ژمارەی دانیشتوانی عێراقە، ئێستا 40 ملیۆن كەسە و ساڵانە نزیكەی 850 هەزار كەس زیاد دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار