وەزیری دارایی سێ بەڕێوەبەر لەكارەكانیان دوردەخاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دارایی بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان‌ و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەکەی لە پۆستەکەیان دورخستەوە.

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە لەسەركارلادانی هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان.

لەسەركارلادانی بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا شۆفێرانی مەرزەكە مانیانگرت و بۆ ماوەیەك هاتوچۆ لە مەرزەكەوە راگیرا، دوێنێ دەستیپێكردەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ساڵی رابردو  لە مێژوی دەروازەکە بە ساڵی زێڕین دادەنێرت، چونکە زیاتر لە 240 ملیار دینار داهاتی هەبوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار