ئەمریکا: نرخی نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ئەمریکا رایگەیاند:"نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تاوەکو کۆتایی بەهاری ساڵی داهاتوو بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە". 

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2021،  بانکی ئەمریکا رایگەیاند:"نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تاوەکو کۆتایی بەهاری ساڵی داهاتوو بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە". هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی پێشبینییەکانی بانکی ئەمریکا بۆ نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانەی وزە کە لە جیهاندا سەریهەڵلداوە و بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سرووشتی، نرخی بەنزین و نرخی خەڵووز.

بانکی ئەمریکا پێیوایە کە بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی داهاتوو زیاتر دەبێتە لە بڕی خستنەڕووی نەوت و لەبەر ئەوەش بە بە ئەرێنییەوە دەڕوانێتە نرخەکانی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا.

بانکی ئەمریکا ئێستا دەڵێت، بەرزبوونەوەی خواست بۆ گازوایل و بەنزین و سووتەمەنی فڕۆکە هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای پاڵاوگەکانی ئەمریکا، دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکانی نەوت لە ساڵی داهاتوودا.

بانکی ئەمریکا یەک مانگ لەمەوبەر پێشبینی کردبوو کە لە ماوەی 6 مانگدا نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە ئەگەرهاتوو کە زستانێکی سارد رووبدات.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک لەسەر داهاتووی بازاڕی نەوت کۆببنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار