هەپەگە: سێ سەربازی توركیا كوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕایگەیاند، لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانیان دژی داگیرکەران سەنگەرێک ڕووخێنراوە و لایەنی کەم سێ سەربازی سوپای تورک سزادران.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لەبارەی چالاکی هێزەکانیان دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە هاتووە:

” لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس دا ڕۆژی ٢-١١ کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە مەیدانی قەڵای بەدەوی لە هەرێمی زاپ هێزەکانمان لە داگیرکەرانیان دا.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەرکەوتووەدا لانی کەم سێ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک ڕووخێنرا و گورز لە سیستەمی کامێرای چاودێری پێشکەوتوو و سیستەمی ڕادار درا.

ڕۆژی ٢-١١ کاتژمێر ٠٩:٠٠ هەرێمی خواکورک لە مەیدانی گردی شەهید شەریف و لەهەرێمی زاپ لە مەیدانی گردی شەهید سمکۆ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کرا”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار