زەوی لە جوتیارە کوردەکانی کەرکوک وەردەگیرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت ئه‌گه‌ری هەیە بڕیارێکی عێراق «ئاژاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی» هه‌ڵبگیرسێنێت.

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

وهزارهتی کشتوکاڵی عێراق، بڕیاری داوە زەویە کشتوکاڵییهکان لهخاوهنه رهسهنهکانیان بسهندرێنهوه و بدرێنە عەرەبەکان، هاوشێوەی بڕیارەکانی حکومەتی پیشووی بەعس کە کوردی دەردەکرو عەرەبی لە شوێنەکانیان دادەنا.

لهسهردهمی رژێمی بهعسدا تهواوی زهوییه کشتوکاڵییهکانی پارێزگای کهرکوک لهخاوهنه رهسهنهکانیان سهندرانهوهو لهسهر وهزارهتهکانی نهوت و دارایی و بهرگری تۆماکران و دواتر بهگرێبهستی کشتوکاڵی درێژخایهن درانه عهرهبه هاوردهکان. دواتر لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠دا زەویەکان درانەوە بە کورد، بەڵام دیسانەوە هەوڵی وەرگرتنەوەیان دەدرێت.

بهپێی کۆنوسی کۆبوونهوهی لیژنهیهکی وهزارهتی کشتوکاڵی عێراق که وهک رێنمایی ئاڕاستهی بهڕێوهبهرایهتی کشتوکاڵی پارێزگاکه کراوه بهمهبهستی جێبهجێکردنی، تێیدا داوای یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی کیشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات.

زوهێر عهلی، لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه پۆستی بهڕێوهبهری کشتوکاڵی کهرکوکی وهرگرتووه دهڵێت «ئێمه داوامان کرد که چارهنوسی زهوییه کشتوکاڵییهکان یهکلایی بکرێنهوه، ههر بۆیه ئهو لیژنهیه لهبهغداوه پێکهات و ئێستاش داوای روونکردنهوهمان کردووه لهبارهی ههندێک لهبڕگهکانی ئهو رێنماییانهو چاوهڕوانین وهڵاممان بدرێتهوه«.

فازڵ عهلى، تهمهن 65 ساڵ، یهکێکه لهو جوتیاره کوردانهی لهدوای ساڵی 2003وه گهڕاوهتهوه سهر زهوییه کشتوکاڵییهکانی و تائێستا بهردهوامه لهکاری جوتیاری کردن، بهڵام ئهو ئێستا نیگهرانه لهوهی که جارێکی تر ههوڵی سهندنهوهی زهوییهکانی دهدرێت.

فازڵ به راگهیاند «ئێمه لهساڵانی ههشتاکانهوه گوندهکانمان چۆڵکران و حکومهتی بهعس زهوییهکانی لێ داگیرکردین بهبێ ئهوهی قهرهبوو وهربگرین، ئێستا که گهڕاوینهتهوه سهر زهوییهکانمان، جارێکیتر ههوڵدهدرێت لێمان داگیر بکهنهوه«.

کۆی ئهو زهوییه کشتوکاڵییانهی لهخاوهنه کورد و تورکمانهکانیان وهرگیراونهتهوه، نزیکهی ملیۆنێک و دوو سهد ههزار دۆنم زهوییه که پێنج ههزار و سێ سهد و پهنجا گرێبهستیان لهسهر ئهنجامدراوه و دهکەونه سنووری زۆربهی قهزاو ناحییهکانی کهرکوک.

مههدی موبارهک بەڕێوەبەری پیشووی کشتوکاڵی کەرکوک دهڵێت «ئێمه لهسهر بڕیاری لیژنهی باڵای ماددهی 140 ئهو گرێبهستانهمان ههڵوهشاندهوهو لهکۆی 3000 عهرهبی هاورده که داوای قهرهبوویان کردبوو، بهشێکیان قهرهبوو کراونهتهوه، دواتریش ئهنجومهنی وهزیران لهساڵی 2012 بڕیاریدا بهههڵوهشاندنهوهی بڕیارهکانی لیژنهی کاروباری باکور، بهڵام سهرهڕای ههوڵێکی زۆر لهگهڵیاندا وهزارهتی داد ئهو بڕیارانهی ههڵنهوهشاندهوه«.

لای خۆیهوه ئهحمهد عهسکهری ئهندامی لیستی برایهتی لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک که ئێستا لیستهکهی لهههوڵی چارهسهرکردنی ئهو کێشهیهدان، جهخت لهوه دهکاتهوه که ئهو بابهته لهبهڕێوهبهرایهتی کشتوکاڵی کهرکوکهوه جوڵێنراوه.

ئهمه لهکاتێکدایه که بهپێی ماددهی 20ی یاسای ناکۆکییه موڵکدارییهکانی ژماره 13ی ساڵی 2010 و بڕیاری ژماره 4ی ساڵی 2007ی لیژنهی جێبهجێکردنی ماددهی 140 و بڕیاری ژماره 29ی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق تهواوی بڕیارهکانی ئهنجومهنی سهرکردایهتی شۆڕش و لیژنهی شئونی شیمال سهبارهت بهوهرگرتنهوهی زهوییه کشتوکاڵییهکان و بهخشینیان بهعهرهبی هاورده ههڵوهشێنراونهتهوه.

ههوڵدانی بهشێک لهعهرهبهکانی کهرکوک و عهرهبه هاوردهکان بۆ نوێکردنهوهی گرێبهسته کشتوکاڵییهکانیان لهکاتێکدایه که لهدوای 16ی ئۆکتۆبهری ساڵی 2017وه هێزه کوردییهکان لهو شاره لهدهسهڵاتدا نهماون و جڵهوی دهسهڵاتی شارهکه کهوتووهته دهستی عهرهبهوه.

عهسکهری دهڵێت «ئهو بڕیارانهی که لیژنهکهی وهزارهتی کشتوکاڵ پشتی پێبهستوون بڕیاری ئهنجومهنی سهرکردایهتی شۆڕش و لیژنهی شئونی شیمالن که پێشتر لهلایهن لیژنهی جێبهجێکردنی ماددهی 140وه ههڵوهشێنراونهتهوهو زهوییهکان بۆ خاوهنه رهسهنهکانیان گێڕدراونهتهوه«.

ههرچی مههدی موبارهکه، پێیوایه که «ئهو کۆنوسه پێچهوانهی ماددهی 140ه و بڕیارهکانیش دراون بهبێ ئهوهی سهردانی کهرکوک بکرێت و دیراسهی دۆخی پارێزگاکه بکهن و لهواقیع و کێشه و گرفتهکانی کهرکوک تێبگهن، من پێموایه ئهو بههیچ شێوهیهک جێبهجێ ناکرێت چونکه کێشهیهکی زۆر بۆ کورد و تورکمانی شارهکه دروست دهکات و جگه لهنانهوهی کێشه هیچ چارهسهرێکی تێدا نییه«.

بهپێی یهکێک لهبڕگهکانی رێنماییهکانی وهزارهتی کشتوکاڵ، پێویسته گرێبهسته کشتوکاڵییهکان تهنها بۆ عهرهبه رهسهنهکانی کهرکوک نوێ بکرێتهوه و هاووڵاتییه کورد و تورکمانهکانیش که زهرهرمهند دهبن دهتوانن لهدادگاکان سکاڵا تۆمار بکهن.

زوهێر دهڵێت «ئێمه نازانین مهبهست له وشهی عهرهبی رهسهن چییه، بۆیه داوامان کردووه وهزارهت ئهو دهستهواژهیهمان بۆ روون بکهنهوه، بهڵام پێموابێت ئهو هاووڵاتییه عهرهبانهش دهگرێتهوه که لهدوای ساڵی 1970وه لهکهرکوک نیشتهجێن».

بهوتهی بهڕێوهبهری ئێستای کشتوکاڵی کهرکوک ئهو زهوییانهی پێشتر دهستیان بهسهردا گیرابوو دهدرێن بهو کهسانهی گرێبهستیان ههیه، دهشڵێت «گرێبهسته کشتوکاڵییهکان پێشتر بهشێوهیهکی تاکلایهنانه لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی کشتوکاڵهوه سڕکرابوون، ئێستا ئهو گرێبهستانه لهبهغداوه بۆمان دێنهوه که نوێکراونهتهوه«.

زوهێر رهتیدهکاتهوه که بڕیارهکانی لیژنهی ماددهی 140 و ئهنجومهنی بڕیاربن و بهراسپارده ناویان دهبات، بهوتهی ئهویش «ئهوانهی باست کردن راسپاردهن و راسپاردهش جێبهجێناکرێت تاکو رێنمایی پێ دهرنهچێت».

بهوتهی عهسکهری ئهو پرسه ئهگهری ئهوهی ههیه که ئاژاوهی کۆمهڵایهتی ههڵبگیرسێنێت، دهشڵێت «من پێموایه ههوڵهکانمان بهباشی سهردهگرن بهڵام بهو مهرجهی کورد یهکدهنگ بێت، بهپێی قانونیش ناتوانرێت ئهو بڕیاره نوێیانه جێبهجێ بکرێت».

کێشهی زهوییه کشتوکاڵییهکانی کهرکوک پرسێکی نوێ نییهو لهدوای روخاندنی رژێمی بهعسهوه چهندین ههوڵ دراون بهڵام تائێستا هیچ کام لهههوڵهکان سهریان نهگرتووه.

ههر بۆ ئهم مهبهسته دهستهی موڵکداری گشتی  ساڵی 2005  به پێی ماددهی 136 له دهستووری ههمیشهیی عیراق پێکهێنرا و پێنج بنکه و پانزه لیژنهی قهزایی له کهرکوک کردهوه و به پێی ڕاپۆرتی دهستهکهش تا 30/6/2012 که ڕێکهوتی ههڵپهساردنی کارهکانی دهستهکهیه له پارێزگای کهرکوک ژمارهی ئهو داوایانهی بۆ دهستهکه بهرزکراونهتهوه 55890داوایه و سهرجهم کاروبارهکانی پهیوهست بهم داوایانه تهواو کراون.

دواتر دهستهکه ههڵوهشایهوهو کێشهی زهوییه کشتوکاڵییهکانیش بهههڵپهسێردراوی مانهوه.

ئهمه لهکاتێکدایه لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه ناوه ناوه عهرهبهکان که پێشتر رژێمی بهعس بهگرێبهست ئهو زهوییه کشتوکاڵهی پێدابوون، لهچهندین ناوچهی سنووری پارێزگای کهرکوک ههڵیان کوتاوهته سهر ماڵی جوتیاره کوردهکان و ههڕهشهیان لێکردوون.

عهسکهری دهڵێت «ئهو کارانه ههوڵی راکان سهعید و گروپهکهیهتی و ئاژاوه دهنێتهوهو لهکاتی بوونی ناکۆکیدا ئهگهری کهوتنهوهی شهڕ و کوشتنی بهدوادێت».

زوهێر جهخت لهوه دهکاتهوه که «جێبهجێکردنی ئهو بڕیارانه کاتی زۆری پێویست نییه بهڵام لهبهر ههستیاری بابهتهکه پێویسته بهوریاییهوه ههڵسوکهوت بکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار