مەسرور بارزانی: هەماهەنگی لەنێوان جوتیارانی هەرێم و عێراق دەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بەبەشداری زیاتر لە ٦٠ كۆمپانیا پێشانگا و كۆنفرانسی كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی لە شاری ھەولێر كرایەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کاتی کردنەوەی پێشانگاکەدا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئه‌مڕۆ لێره‌ین و به‌شداری ئه‌و پێشانگه هاوبه‌شه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه ده‌ستپێكێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئه‌م پێشانگه‌یه ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق په‌ره‌بستێنێت".
لە پێشانگاكەدا زیاتر گرنگی بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و ئامێر و پێداویستی کشتوکاڵی و هەندێک لە کەلوپەل دراوە، هەروەها لەگەڵ كردنەوەی پێشانگاكەشدا، كۆنگرەیەك بەڕێوەچوو كە تیایدا گفتوگۆ دەربارەی بەرەوپێشبردنی سێكتەری كشتوكاڵی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێت.
پێشانگاكە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت.
بڕیارە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان بە بەشداری ژمارەیەك شارەزای بواری كشتوكاڵیی لە كۆنفرانسەكە گفتوگۆ بكەن.

