عومه‌ر گوڵپى: حكومه‌ت به نهێنى ده‌ستى به‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى كردوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند:" حکومەت خەریکی دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت و غازە بە نهێنی و قه‌رزى دووساڵى كۆمپانیاى دانه غازى داوه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2021، عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت :"حكومه‌ت به‌نهێنى قه‌رزى كۆمپانیاكانى غاز‌و نه‌وت ده‌داته‌وه، لەم ڕۆژانەدا هەموو قەرزی ساڵانی (٢٠١٩) و (٢٠٢٠)ی کۆمپانیای دانەغازی دایەوە، بەڵام تا ئێستا بیری لە دانەوەی یەک دینار قەرزی مووچەخۆرانی خۆی نەکردووەتەوە".
عومه‌ر گوڵپى ده‌ڵێت:" ئێمە لەگەڵ دانەوەی هەموو قەرزەکانین، بەڵام بە شەفافیەت و بە ڕوونی و لە چوارچێوەی کاری حکومی نەوەک بە نهێنی و ژێر بەژێر، بەجۆرێک بەنهێنی ئەم کارە بەڕێوە دەچێت کە لەبری ئەوەی ئێمەو هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرۆکی حکومەت و وتەبێژو وەزیری داراییەکەیەوە بیزانین، کەچی لە بەیاننامەی کۆمپانیا نەوتییەکانەوە زانیارییمان دەست دەکەوێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌پرسێت، دانەوەی قەرزەکان لە کاتێکدایە کە دیار نیە ئەم قەرزانە بۆ کران؟ کێ کردی؟ بۆچی؟ بە چ پێوەرێک؟ بە چ یاسایەک؟ بە چ شێوازێک؟ بۆ چەند؟ چەند سوی ئەچێتە سەر؟ پاشان چەند ملیارن؟ هی چەند کۆمپانیا؟ لە بەرانبەر چی؟ هیچ یەکێک لەمانە دیار نیە، زیاتر لە ساڵێکە حکومەت بەڵێنی داوە لیستی هەموو قەرزەکان بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا نەیناردووەو دیاریش نیە کەی دەینێرێت!
عومه‌ر گوڵپى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، حكومه‌ت نه‌یتوانیوه قه‌رزى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه‌و زیاتر له حه‌وت ساڵه په‌له به‌رزكردنه‌وه ڕاگیراوه‌و ئه‌و ئه‌ژماره بانكیه‌ش بڕیاربوو بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت تا ئێستا دروست نه‌كراوه.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 15 ترلیۆن دیناریان لاى حكومه‌ته‌و تا ئێستا حكومه‌ت جگه‌له‌وه‌ى هیچ له‌م قه‌رزانه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، پله‌به‌رزركدنه‌وه‌ى ڕاگرتوه‌و مانگانه قه‌رزه‌كانى فه‌رمانبه‌ران كه‌لاى حكومه‌ته زیاد ده‌كات.

