وەزارەتى پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى شەوى رابردووى داعش بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى پردێ بڵاوکردەوە و دەڵێت:" هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، کاتژمێر١٠:٣٠ی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنوری میحوەری پردێ- دبس.
دەشڵێت:"پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوى ٣٠-١٠-٢٠٢١ چەکدارانی داعش لەهەمان میحوەر هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

بابهتی پهیوهندیدار
