تەندروستی سلێمانی: تا ئێستا نزیکەی % ١٣ی هاوڵاتییانی سلێمانی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

"وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ لە پەرلەمانە و پڕۆژە یاسای بیمەی تەندروستی تاوتێدەكەن"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، دەشڵێت:" تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ١٣ی هاووڵاتییانی سلێمانی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە".

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2021، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کاتی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"مەترسی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەموو کاتێک زیاترە، بەڵام ئێستا ڤاکسین هەیە دەتوانین رێگری لێ بکەین".هاوكات ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمان دەکات و لەگەڵ لیژنەی تەندروستی کۆدەبێتەوە، لەبارەی تەشەنەکردنی کۆرۆنا و بیمەی تەندروستی گفتوگۆ دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی:" داوا لە حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکەم خەڵک ناچار بکەن ڤاکسین وەربگرن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان". 

سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەدرێتە هاووڵاتییان کە بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات بەکاردێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار