واده‌ى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتى دیاریكرا و حكومه‌ت بڕى 120 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق واده‌ى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتى دانیشتوانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ئاشكراده‌كات، وته‌بێژى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:"حكومه‌ت بڕى 120 ملیار دینارى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخانكردوه".
عه‌بدولزه‌هره هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌مانگی (تشرینی دوه‌می 2022 ـ واته مانگى 11ى ساڵى داهاتوو) پرۆسه‌ى سه‌رژمێریی گشتیی له‌ته‌واوی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان، "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش له‌هه‌ریه‌ك له(به‌سره، ئه‌نبار، كه‌ربه‌لاو هه‌ولێر) ئه‌نجامدراوه‌و ئێستاش تێستی پڕۆسه‌که له‌پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به‌پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ پرۆسه‌كه وته‌بێژه‌كه ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تی پلاندانانى عێراق بڕی 120 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه".

