ئێران: گفتوکۆمان دەستپێکردووە بە مەبەستی ھەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەرمان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:" 29ی ئەم مانگە سەر لەنوێ دەست بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا دەکەنەوە، دەشڵێت، گفتوکۆمان دەستپێکردووە بە مەبەستی ھەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تشرینی دووهمی 2021، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند:" سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەڕێوەبەری سیاسیی یەکێتی ئەورووپا، ئینریکی مۆرا، ئەنجامداوە".
ئەوەشیخستۆتەڕوو، لەگەڵ ئینریکی مۆرا لەسەر دەستپێکردنەوەی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە (29)ی تشرینی دووەم لە ڤیەننا "بە مەبەستی ھەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران"، رێککەوتون.
دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لەگەڵ گرتنه دهستی سهرۆكایهتی ئهمەریكا لهلایهن جۆ بایدنهوه، لە (6)ی نیسانەوە لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا دەستی پێکردەوە و شەش گەڕی بەڕێوەچووە، بەھۆی گۆڕینی حکوومەت لە ئێران، بۆ ماوەیەک راگیرا.
لە دوای ئهوهی حکوومەتی ئێران رایگهیاند، دووبارە دهگهڕێنهوه بۆ دانوستانەکان، ئینریکی مۆرا، لە (14)ی تشرینی یەکەم لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تاران کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا دەست پێکرایەوە.

