بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بارزگانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" به‌شى شه‌شه‌مى پاره‌ى جوتیاران دابه‌شده‌كرێت".

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2021، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرایكردوه‌، ئاگادارکراون کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتوه‌و بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت.

ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تى:"پاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه‌، سلێمانی 616 ملیۆن دیناره‌و هەولێر 393 ملیۆن‌و دهۆکیش 59 ملیۆن دیناره‌".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "پاشئەوەی لەڕێگه‌ی بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت، لەئایندەیەکی نزیکدا پاره‌كه‌ بەسەر جوتیارانی هه‌رێمى كوردستان دابەشدەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار