وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی موچەی راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی ڕایگەیاند:" رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 7ی تشرینی دووەم، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تشرینی دووهمی 2021، سهرچاوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت".
لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە مووچەیان وەرگرت و تا ئێستاش زۆرێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ھاوکات بوو لەگەڵ رەزامەندی حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان.

