پارێزگاری هەولێر: هەر ماڵێکی زیانلێکەوتوو بڕى سێ هەزار دۆلار قەرەبو وەردەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:" هەر ماڵێکی زیانلێکەوتوو لەپڕۆژەی زێڕین سیتی بڕى سێ هەزار دۆلار قەرەبوی دەدرێتێ".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تشرینی دووه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" حكومه‌تی عیراق بڕی سێ ملیار دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ناردووه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پاره‌یه قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان ده‌كه‌نه‌وه".
وتیشی: "هه‌ر ماڵێك كه زیانی به‌ركه‌وتووه بڕی سێ هه‌زار دۆلار (30 وه‌ره‌قه)ی پێده‌درێت، ئه‌وانه‌شی زیان به ئۆتۆمبێلیان كه‌وتووه ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ چاك ده‌كرێته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی تشرینی دووه‌می 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌غدا سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر خه‌رج ده‌كات.
رۆژی شەممەی رابردوو 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەهۆی بارینی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لافاو له بەشێکی شاری هەولێر روویدا، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هه‌ولێر 500 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.
هاوكات 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه، دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکی دروستکردنی شەقام و تۆڕکانی کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

