وەزارەتی دارایی موچەی هەزاران كەسی بڕی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ڕایگەیاند: " وەزارەتی دارایی تا ئێستا موچەی هەزاران كەسی نا شایستەی بریوە بەپێی یاسایی چاكسازی".
ئەمڕۆ شهممه 6ی تشرینی دووهمی 2021، عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی لە كۆنفراسی خستنەڕووی چوارەمین راپۆرتی چاودێری و ھەڵسەنگاندنی ھەنگاوەكانی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند: "
جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەردەوامە و ئێستا دۆسیەی شەھیدانی شەڕی دژی داعش تەواو بووەو چووەتە سەر وەزارەتی كاروبارى شههیدان و ئهنفالكراوان".
لەبارەی چاكسازی و یەكخستنەوەی یەكەکانی٨٠و ٧٠وە ڕایگەیاند: "ڕاستە تاڕادەیەک جێەجێكردنی یاسای چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە سستە، ئەویش پەیوەستە بەو چاكسازییانەی كە ھاوپەیمانانیش بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ھەیانە و ھەردوو ھاوتەریبە و دەبێت ئەوەش بزانین ھاوكارییەكانی ھاوپەیمانان پەیوەستە بە جێبنەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە".
لەبارەی كۆدی بێ ھاوتا بۆ ھێزەكانی پێشمەرگەوە عەبدولحەکیم خەسرەو گوتیشی: "لەم ھەفتەیە دەست دەكەین بە دروستكردنی كۆدی بێ ھاوتا بۆ 46 ھەزار پێشمەرگە لە لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە".
لەبارەی چاكسازییەكان لە دۆسیەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان گوتی: "لەم بوارەشدا چاكسازی كراوە و ئێستا 87 كەس سوودمەندی وەرگرتنی منحەن لە وەزارەتی كار و 14 ھەزار كەس نایاسایی بوون و مووچەكانیان بڕاوە و دەبێت كەسی نوێ لە شوێنیان دابنرێت".
لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی ڕایگەیاند: "تا ئێستا نۆ ملیار دینار وەرگیراوەتەوە و پرۆسەی گواستنەوەی رەھنی ئەو كۆمپانیا و بازرگانە قەرزارانە كاری لەسەر دەكرێت کە بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی".

