مەسرور بارزانی سوپاسی نوسەری تورك ئیسماعیل بێشکچی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشکچی کرد و سوپاسی هەڵوێست و نووسینەکانی کرد کە داکۆکیان لە مافی گەلی کورد کردووە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌می 2021،  سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری تورک کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی رەوای کورد بەرز نرخاندووە و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کردووە "کە لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانیەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیسماعیل بێشکچی بەپێی راگەیێندراوەکە، سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی کردووە و جەختی لە گرنگیی کارکردن لەسەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار