حکومەتی عێراق کونسوڵخانەی بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێر داخست

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتی 

به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ى بیلاڕوسیا له‌به‌غداو كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێم داده‌خرێن.

 ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌می 2021، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی کونسوڵگەری بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێر، ئەوەش وەک هەولێک بۆ رێگریکردن لە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتی بیلاڕوسیاوە.

لە رۆژی 29-10-2021 بە مەبەستی رێگەگرتن لە کۆچی کۆچبەرانی نایاسایی لە بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا، پەرلەمانی پۆڵەندا بڕیاری دا لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە دیوارێک دروستبکرێت. درێژیی دیوارەکە زیاتر لە 100 کیلۆمەتر و تێچووەکەی 407 ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەندرێز دودا، سەرۆکی پۆڵەندا دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا یاساکە واژۆدەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار