هێرشکرایە ماڵی مستەفا کازمی لە بەغدا و لە هەوڵێكی کوشتن رزگاری بوو

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شاری بەغدا بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی و سێ لە پاسەوانەکانی بریندارن و دوای رووداوەکەش باری نائاسایی لە بەغدا راگەیێندرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاژێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، سێ لە پاسەوانەکانی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی بەئامانجکردنی ماڵەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، برینداربوون.
هەمان ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردەوە، پاسەوانەکان لەلایەن هێزی تایبەتی پاسەوانەکانی ماڵی کازمییەوە بەخێرایی نێردراونەتە نەخۆشخانەکان و زانیاری لەبارەی تەندروستییان نەزانراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
