ئێران بۆ كازمی: دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوون بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند:" دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، کە لە ساڵانی رابردووەوە بە دروستکردن و پشتیوانیکردنی گرووپی تیرۆرستی و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی و دروستکردنی ناکۆکی و ناسەقامگیری هیچ شتێکی دیکەیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی عێراق نەبووە".

عەلی شەمخانی سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران  لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاژاوەیەکی نوێیە و دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، کە لە ساڵانی رابردووەوە بە دروستکردن و پشتیوانیکردنی گرووپی تیرۆرستی و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی و دروستکردنی ناکۆکی و ناسەقامگیری هیچ شتێکی دیکەیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی عێراق نەبووە".

هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی دوای خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هات، لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە هەینیی رابردوو رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و ویستیان بچنە ناوچەی سەوز، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن، بەو هۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران روویدا و ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژران و بریندار بوون.

دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، سێ لە پاسەوانەکانی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی بەئامانجکردنی ماڵەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار