شانەی ئەمنی عێراق زانیاری نوێ لەسەر هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق راگەیاند:' هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر ماڵی مستەفادا کازمی، لە رێگەی سێ درۆنەوە کراوە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو درۆنیان خستووەتە خوارەوە و سێیەمیان ئامانجەکەی پێکاوە:.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 7ی تشرینی دووه‌می 2021، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بە کەناڵی فەرمی عێراقی راگەیاند:" ئەوەی رویداوە و کردنە ئامانجی کەسی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە و کردەوەیەکی تیرۆریستیییە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکرێت بۆ گەیشتن بە هەموو وردەکارییەکانی ئەو کارە تیرۆریستییە".

سەعد مەعن کە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشە، وتی: "ئەنجوومەنی دادوەری لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکدەهێنێت".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاتژمێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار