موقتەدا سەدر داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن شان بدەنە ئەم بەرپرسیارێتییە تا عێراق چاک دەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئەم کارە تیرۆریستییەی، کە لایەنێکی باڵای وڵاتی کردە ئامانج، بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن و عێراق بخەنە ژێرباری ئاژاوە و تووندوتیژی و تیرۆر تاوەکو دەرەنجام مەترسییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکانی ئێرە و ئەوێ رووی تێبکات".

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رووداوەکە "بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا رایگەیاند، "ئەم کارە تیرۆریستییەی، کە لایەنێکی باڵای وڵاتی کردە ئامانج، بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن و عێراق بخەنە ژێرباری ئاژاوە و تووندوتیژی و تیرۆر تاوەکو دەرەنجام مەترسییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکانی ئێرە و ئەوێ رووی تێبکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین شان بدەنە ئەم بەرپرسیارێتییە تاوەکو ئەو کاتەی عێراق چاک دەبێتەوە و بەهێزەوە دەگەڕێتەوە".

لای خۆیەوە  مستەفا کازمی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، موشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و  بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی"، هەروەها وتی،  "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار