سەڵاحەدین بەهادین بۆ کازمی: هێرشەكە هەوڵێکی شەڕخوازییە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمینداری یەکگرتو رایگەیاند:" ئێمەلەکاتێکدا بەتوندی ئەم کردە ناڕەوایە ئیدانە دەکەین و بە هەوڵێکی شەڕخوازیی دەزانین بۆ شێواندنی دۆخەکەو بێ هیواکردنی دڵسۆزان، دڵنیاین کە کاروانی خێر ناوەستێ".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاتژمێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "جێگای داخە کە ئاستی شڵەژانی سیاسی وڵات گەیشتە ئەو ئاستەی کە پەلاماری موشەکی بکرێتە سەر ماڵی‌ سەرۆک وەزیران جەنابی مستەفا کازمی، ئێمەلەکاتێکدا بەتوندی ئەم کردە ناڕەوایە ئیدانە دەکەین و بە هەوڵێکی شەڕخوازیی دەزانین بۆ شێواندنی دۆخەکەو بێ هیواکردنی دڵسۆزان، دڵنیاین کە کاروانی خێر ناوەستێ".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار