پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە
پەرلەمانتارێك بۆ هاوڵاتی: كۆبونەوەكە دەنگدان دەبێت لەسەر سێ پڕۆژە یاسا

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت:" كۆبونەوەكە دەنگدان دەبێت لەسەر سێ پڕۆژەیاسا كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە و دەنگدانی بۆ دەكرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، پەرلەمانی كوردستان لە وێب سایتی تایبەت بە سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگێشتنامەی بۆ سەرجەم پەرلەمانتنارانی خولەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند ڕۆژی سێ شەممە، كە دەكاتە 9 تشرینی یەكەمی 2021 كۆبونەوەی ئاساییی پەرلەمانی كوردستان لەناو بینای پەرلەمان سازدەكرێت و داوا لە گشت پەرلەمانتاران دەكات ئامادەیی كۆبونەوەكە بن.
محەمەد سەعدەدین، ئەندامی پارتی گەشەپێدانی توركمانی لەپەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" كۆبونەوەكە دەنگدان دەبێت لەسەر سێ پڕۆژەیاسا كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە و دەنگدانی بۆ دەكرێت".
ئەم پەرلەمانتارە زیاتر رونیكردەوە و وتی:" ئەم پرۆژە یاسایانە پێشتر گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و لە دانیشتنەكەی رۆژی سێ شەممەدا دەنگیان پێدەدەرێت".
محەمەد سەعدەدین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پڕۆژە یاسایی بزربووەكان بۆ دوبارە هەمواركردنەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
خشتەی کاری دانیشتنەکە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر کردووە، بەمشێوەیە:-
یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژە یاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوکمی ماددەکانی (90، 91، 93، 96 و 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
1- پرۆژەیاسای هەمواری پیادەکردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە 30 لە ساڵی 1984 لە هەرێمی کوردستان-عێراق.
2- پرۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان.
دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی دووەمی ماددەی چوار لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2021 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان).
سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان.

