سبەینێ نەوت له‌ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى سلێمانى خشته‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى ڕاگه‌یاندو به‌پێى خشته‌كه سبەینێ نه‌وت له ناوسه‌نته‌رى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌رهه‌مه نه‌وته‌یه‌كانى سلێمانى،ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-11-2021 نه‌وت له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دابه‌شكراوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژى دووشه‌ممه دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناوشارى سلێمانى له مه‌ڵبه‌نده‌كانى پێنج و شه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى دووساڵه له‌وه‌رزى هاوین ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وت دابین ده‌كات به‌لام به‌و نه‌وته‌ى ڕۆژانه به‌غدا ده‌ینێرێته هه‌رێم له‌هه‌ردوساڵه‌كه‌دا نه‌توانراوه یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستى هه‌ر خێزانێك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
