عەلی باپیر: ئەو هێرشانە دۆخی ئەمنی عێراق بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپتر دەبات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند، ڕوداوی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران شتێكی زۆر مه‌ترسیداره‌و دۆخی ئه‌منیی عێڕاق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌بات.
ئەمڕۆ یەک شەممە، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی عێراق زۆر مه‌ترسیداره‌و دۆخی ئه‌منیی عێڕاق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌بات، دەشڵێت، ئەم روداوەی ئێستا ڕوودەدات بۆنی ته‌سفیه حیسابی ده‌وڵه‌تانی لێدێ و ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌توندیی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان داواش دەکات لایەنەکان و هێزە ئەمنییەکان ڕێ له‌دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بگرن، چونکە "زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره خه‌ڵكی عێڕاقه به‌گشتیی‌و به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه".
دوای هێرشەکە سەرۆک و سەرکردەی لایەنەکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی ئەمریکا و ئێران ئیدانەی هەوڵەکەیان کرد، فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانیش پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناوە.

