بافڵ تاڵەبانی: سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێڵی سوورە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوسهرۆكی یهكێتی راگهیهندراوێكی له بارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر ماڵی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە.
بافڵ تاڵهبانی، له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە".
باسی لهوهشكردووه: "ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە ھەموو ھێزمانەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عیراق و ھەرێم".
بافڵ تاڵهبانی دهشڵێت: "ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عێراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات. دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە".
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە به سێ فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرشكراوهتهسهر ماڵی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق و سێ لە پاسەوانەکانی ماڵهكهی برینداربوون.
لهسهر هێرشهكهش مستەفا کازمی، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند،"پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عیراق و گەلی عیراق، موشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی"، هەروەها وتی، "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".

