جۆ بایدن: دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر عێراق سزابدرێن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق کرد و رایگەیاند، ئامانج لەو هێرشە لەباربردنی پڕۆسەی دیموکراسییە لە عیراق.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سزا بدرێن.
دەشڵێت، "داوای لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هاوکاری پێویست پێشکەشی هێزە ئەمنییە عیراقییەکان بکەن کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هێرشەکە".
شهوی رابردوو شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بووەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.
لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و رایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".

