ماسی لەکوردستان چۆن بەخێودەکرێت؟
زۆرترین ماسی لەهەرێمی کوردستان لەتەقتەق بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام زۆرینەیان مۆڵەتیان نیە.
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، ئه‌حمه‌د فارس
له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌خێوکردنى ماسى به‌پێى بهدۆنمه، واته ئه‌و رووبه‌ره‌ى کهماسى تیا به‌خێوده‌کرێت، له‌هه‌ر دۆنمێکدا ده‌بێت هەزار تا 1250 په‌نجه‌ماسى تێبکرێت. شارۆچکەت تەقتەق یەکێک لەو شوێنانەیە کەزۆرترین ماسی تیدا بەرهەمدەهێنرێت.
باشترین جۆرى پهنجهماسیش له‌کوردستان جۆرى (کارب)ه. ئه‌و جۆره ماسیه چه‌ند پله‌ى گه‌رمى به‌رزتر بێت باشتر گه‌شه‌ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌زستاندا گه‌شه‌ناکات و وه‌زنى داده‌به‌زێت، ئه‌و پهنجهماسیانه له‌مانگى سێ به‌دواوه لهحهوزهکان ئه‌کرێت و له‌مانگى 11و 12 پێده‌گات و کاتى فرۆشتنى دێت.
هیوا جه‌عفه‌ر ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خاوه‌نى (10) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییه، ساڵانه زیاتر له 30ته‌ن ماسى به‌رهه‌مده‌هێنێت، کڕیارهکانیشى هى شاره‌کانى (دهۆک، هه‌ولێرو سلێمانى)ن.
هیوا به هاوڵاتی راگه‌یاند « داوکارین له‌حکومه‌ت په‌نجه‌ماسى ئه‌مریکی و عهلهفیشمان به‌نرخێکى هه‌رزان بۆ دابینبکات و کاره‌باشمان وه‌کو پێشوترى لێبکرێته‌وه«.
ئه‌وه‌ى هیواو هاوپیشه‌کانى نیگه‌ران کردووه، هاتنى ئه‌و لێشاوه زۆره‌ى ماسییه له‌کاتى پێگه‌یشتنى ماسیه‌کانى ئه‌وان و رێگه‌ى پێده‌درێت بێنه هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
هیوا جه‌عفه‌ر وتى «کاتێک ماسییه‌کانی ئێمه ئاماده‌ى فرۆشتن ده‌بن، ڕێگه به‌هاتنى ماسى داقوق ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات نرخى ماسى ئێمه دابه‌زێت، چونکه هى ئه‌وان هه‌رزانتره، ئاویان به‌لاشه و کاره‌بای به‌رده‌وامیشیان هه‌یه«
ته‌قته‌ق ناحیهیەکى بچووکه‌و له‌ڕوى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زاى کۆیه‌یه له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، جگه‌له‌وه‌ى ساڵانه له‌وه‌رزى به‌هارو هاویندا هه‌زاران گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستى گه‌شتکردن ڕووى تێده‌که‌ن کهشوههواکهشى له‌باره بۆ به‌خێوکردنى ماسى و له‌ئێستاشدا به‌سه‌دان حه‌وزى ماسى به‌خێوکردنى لێیه‌و به‌شێکى زۆرى پێداویستییه‌کانى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان پڕده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قته‌ق هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، رێگرتن له‌هاتنى ماسى داقوق له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه، به‌ڵکو له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌ته.
خه‌یڕوڵا ته‌قته‌قى، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق به هاوڵاتى ڕایگه‌یاند «ئێمه خاوه‌نى زۆرترین حه‌وزى ماسى بهخێوکردنین له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و زۆرترین به‌رهه‌میشمان هه‌یه، ئه‌توانم بڵێم له‌ئێستادا زیاتر له 700 حه‌وزى ماسى به‌خێوکردن له‌سنورى ناحیه‌که‌مان هه‌یه«.
وتیشى «به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا ته‌نها ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م حه‌وزى ماسى مۆڵه‌تیان لاى ئێمه هه‌یه ئه‌وانى تر هه‌مویان به‌ده‌ر لهڕێنمایهکانى ئێمه حه‌وزیان دروست کردوه بێ مۆڵه‌تن، هه‌وڵیشمان داوه کێشه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان چاره‌سه‌ربکه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه «
له ئێستادا یه‌کێک له کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، نه‌بوونى عهلهفه بۆ ماسییه‌کانیان به‌وته‌ى خۆیان عه‌له‌ف زۆرگرانهو حکومه‌تیش دابین کردنى نییه.
خاوه‌ن حه‌زى ماسییه‌کان ئئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، له‌ئێستادا عه‌له‌ف ته‌نى به (565) دۆلاره ههرماسیهک بڕى (5کگم) (عه‌له‌ف) ئه‌خوات تاکاتى فرۆشتنى دێت، واته بۆ هه‌ر دۆنمێک (5)ته‌ن عه‌له‌فی پێویسته، ئێستا هه‌ر ته‌نێک عه‌له‌ف به‌راورد به‌ساڵى رابردوو 75 دۆلارى چووه‌ته‌سه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق له باره‌یه‌وه وتى «له‌ئێستادا هیچمان بۆیان پێناکرێت و ناتوانین عه‌له‌فیان پێبده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ هیچ په‌نجه ماسییهکیشمان بۆنه‌هاتووه تا دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ریان دا».
ته‌نها له ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر (700) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسى هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌کانیان ره‌وانه‌ى هه‌ولێر و شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى چه‌ند کێشه‌یه‌که‌وه که رووبه‌ڕووى خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان بوونه‌ته‌وه، تووشى زه‌ره‌ر هاتوون.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه له ئێستادا به‌هۆى گرفتى عه‌له‌ف و کاره‌با و پێنه‌دانى په‌نجه ماسى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌و هاتنى ماسى له داقوقه‌وه، کێشه‌ى بۆ خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان درووستکردووه‌و داواده‌که‌ن حکومه‌ت هاوکارییان بکات و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات.
هیمداد عه‌لى حاجی ته‌مه‌ن 30ساڵه خاوه‌نى سێ حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییهو ماوه‌ى 10 ساڵه سه‌رقاڵى ماسى به‌خێوکردنه به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ئێمه به‌چکه ماسیمان لهحلهوه بۆدێت، چونکه هى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆرمۆنى (چینی) پیدراوە له‌جیاتى هۆڕمۆنى ئه‌مریکى، باش و خڕ ده‌رناچێت به‌ڵام هى حله هۆڕمۆنى ئه‌مریکیه«.
وتیشى «من له‌سێ حه‌وزه‌که‌ى خۆمدا ساڵانه تا 10ته‌ن زیاتر ماسى به‌رهه‌م دێت، ئێمه‌ش ماسییه‌کان ده‌ده‌ینه عه‌لوه‌ى هه‌ولێر، ئه‌وانیش به‌سه‌ر چێشتخانه‌کان و ماسى فرۆشه‌کان دابه‌شى ده‌که‌ن».
هیمدا عه‌لى ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گرێت، که ئێستا خەرجی گران بووه‌و ئه‌و پاره‌ى سه‌رفى ده‌که‌ن بۆیان دهرناهێنێتهوهو ئه‌و وتى «ئه‌گه‌ر حسابى مه‌سروفاتى خۆمان بکه‌ین له‌ئێستادا زه‌ره‌رمانه، چونکه کاره‌با زۆر گران ده‌که‌وێت له سه‌رمان و عه‌له‌فیش بۆ ماسییه‌کان زۆر گرانه .»