پۆڵەندا: کۆچبەران بەرەو سنوورەکەمان پاڵیان پێوەدەنرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا دەڵێت:"دەمانەوێت لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران هاوئاهەنگی بکەین بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین. ئێمە ناتوانین ئەو راستییە قبووڵ بکەین کە ئەو خەڵکە بەرەو سنوورەکەمان پاڵیان پێوەدەنرێت. ئەگەر دەرگا بۆ ئەم گرووپە بکەینەوە، دەیان هەزاری دیکەی کۆچبەری دیکە روومان تێدەکەن."
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووهمی 2021، مارسن پرسیداکس، جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا دەڵێت، "ئەوان مەترسییەکەیان دەزانی، بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئێستا لە بارودۆخێکی قورسدان. هەربۆیە هاوکاریی مرۆییمان پێشکەشکردن. دەمانەوێت لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران هاوئاهەنگی بکەین بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین. ئێمە ناتوانین ئەو راستییە قبووڵ بکەین کە ئەو خەڵکە بەرەو سنوورەکەمان پاڵیان پێوەدەنرێت. ئەگەر دەرگە بۆ ئەم گرووپە بکەینەوە، دەیان هەزاری دیکەی کۆچبەری دیکە روومان تێدەکەن."
کۆچبەرەکان دەیانەوێت بەنێو پۆڵەندادا بچنە نێو ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرێتی بکەن.
نووسینگەی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دەڵێت:" لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 100 هەزار و 278 کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە ئەوروپییە کردووە. زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی سووریا و عێراق و ئەفغانستانن، بە جۆرێک 40 هەزار و 472 کەسیان خەڵکی سووریان؛ 8531 کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق؛ 15 هەزار و 45 کەسی دیکەشیان خەڵکی ئەفغانستان.
کۆچبەران دوێنێ دووشەممە ئەو خاڵە سنوورییەیان جێهێشت کە سەرتا تێیدا کۆببوونەوە و رویان لە دەروازەیەکی سنووریی پۆڵەندا کرد. ئەمڕۆ سێشەممەش گرژی کەوتە نێوان کۆچبەران و هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەندا.
