چنار سەعد: پارتى یەکەمی بێ رکابەرە وەک هەمیشە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پارتی حیزبێکی رێکخراوە، خاوەن سیستم، مەرکەزییەت و سەرکردایەتییەکی بەهێزە. هێزێکی مرۆیی زۆر باشی لەبەردەستە، بەتایبەتی لەڕووی رێکخستنەوە. بۆیە یەکەمی بێ رکابەرین وەک هەمیشە. زۆر بە باشی خۆمان ئامادەکردووە، ئەنجامەکانیش ئەمە دەردەخەن.
لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەو بەرپرسەی پارتی وتی، حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەیە و ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی و لە دیدارێکی راستەوخۆ و بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانمان" بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیێنن.
چنار سەعد عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە چاویان لەوەیە وەک حیزبی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بمێینەوە و گوتی: "پارتی حیزبێکی رێکخراوە، خاوەن سیستم، مەرکەزییەت و سەرکردایەتییەکی بەهێزە. هێزێکی مرۆڤیی زۆر باشی لەبەردەستە، بەتایبەتی لەڕووی رێکخستنەوە. بۆیە یەکەمی بێ رکابەرین وەک هەمیشە".
ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، حیزبەکەی دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کورد بەدەستهێناوە و هێزی سەرەکیی پارێزەری ئەو دەستکەوتانەش بووە و گوتی، ئەگەر پارتی نەبووایە، "یەکەم شت ئەم هەرێمە بەشێک لە سەروەرییەکەی خۆی لەدەستدەدا؛ بەشێک لەو دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەی ئێستا هەیەتی، لەدەستی دەدا".
ناوبراو لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەڵێت: حکومەتی هەرێم[ی کوردستان] زۆر بە باشی کاری خۆی دەکات. بۆیە هیچ وەزارەتێک و هیچ فەرمانگەیەکیش پەکی نەکەوتووە. ئەمە یەکێکە لە دیوە باشەکانی بابەتەکە. راستە ئێمە کابینەی نوێمان پێکنەهاتووە، بەڵام حکومەت بەردەوامە و کاری خۆی دەکات. بەڵام ئەگەر پەرلەمانێکی کارا و حکومەتێکی کارات هەبێت بە دیدگە و ستافێکی دی، بۆ ئەم قۆناخە زۆر گرنگە
