وه‌زاره‌تی دارایی: به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌یان به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا كرد و وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند:" به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی".
ئەمرۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2021، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و شاندێکی یاوەری و بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بوودجەو ژمێرکاری و خانەنشین و بانکە بازرگانیەکان کۆبوەوە.
باس له‌وه‌شكراوه، لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو خاڵانەی کە لە یاسای چاکسازی هاتووە و تایبەتە بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، گرنگرینیان پڕۆسەی پێداچوونەوە بەدۆسیەی فەرمانبەران و کردنەوەی ئەژماری بانکی و سندوقی خانەنشین بوون کە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا.
لەکۆتاییدا ئاوات شێخ جەناب، وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگەیاند: "بەردەوامین لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی چاکسازی".
