كۆمسیۆن: ئەم هەفتەیە سەرجەم سكاڵاكان یەكلادەكرێنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

    هاوڵاتی 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند:" تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان، سەرجەم ئەو سكاڵایانە یەكلایی دەكاتەوە كە لەلایەن ژمارەیەك لایەنی ناڕەزایی لە ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكان پێشكەش كراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2021،  عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان، سەرجەم سكاڵاكان یەكلایی دەكاتەوە و وتی: "دوای یەكلاییكردنەوەی سەرجەم سكاڵاكان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، كۆمیسیۆن ئەنجامەكانی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت".

رۆژی ھەشتی ئەم مانگە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاندبوو كە پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی كە لە چوارچێوەی پاشكۆی سكاڵاكان لە ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشكەش كرابوون، كۆتایی ھاتووە و رەوانەی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان كراوە.

دوێنێ یەكشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاندبوو كە لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست بۆ ١٠٨ وێستگەی ھەڵبژاردنەكان لە بەشی رەسافە رۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجام دا و ئەنجامەكانی لەگەڵ ئەنجامەكانی ئەلیكترۆنی ھاوتا بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار