كۆمپانیای نالیا دەبێت 75 ملیار دیناری حكومەت بداتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی رایگەیاند:" به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وەزارەتەکەیان داوایەکی لە کۆمپانیای نالیا بردووەتەوە، پێویستە "بەڕێوەبەری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌كو قه‌رز و سوودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو".
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، داوایەکیان لە کۆمپانیای نالیا بردووەتەوە و کە چەند ساڵێک پێش ئێستا کۆمپانیاکە دژی وەزارەتی دارایی تۆماری کردبوو کە تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی کردبوو.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، "كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه، تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سوودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه".
نالیا کۆمپانیایەکە کە لە 14-08-2007 دامەزراوە و چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، گەشتیاری و میدیایی هەیە.
