پارێزگای هەولێر: ئەو کافتریایەى "سرودى بەعسى" لێدا داخرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگای هەولێر بڕیاریداوە ئەو کافتریایەى "سروودى بەعسى" لێدابوو دابخرێت و خاوەنەکەى دەستگیر بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشهممه 17ی تشرینی دووهمی 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند: "دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریای (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سروودى رژێمى بەعس پەخشدەکرا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر ئومێد خۆشناو بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت".
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندووە: "ئەوانەى ئەم جۆرە کارانە دەکەن، بە مەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانی و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنیا مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و رووبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە

بابهتی پهیوهندیدار