نێچيرڤان بارزانى بۆ عه‌ممار حه‌كيم: پێویستە حكومه‌تى داهاتوو بايه‌خ و گرنگى به داواكارى هاوڵاتيان بدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و رایانگەیاند کە حكومه‌تى داهاتوو بايه‌خ و گرنگى به داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بدات.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2021،نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كرد.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا دۆخى عێراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عێراق و ئه‌رك و ئاڵەنگارییەکانی به‌رده‌ميان، تاوتوێ كران.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا "جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و ده‌ستگرتن به بژارده‌ى ديموكراسييه‌وه و بره‌ودان به پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشنێكى ره‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه كه خزمه‌ت به ئێستا و داهاتووى عيراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات."
هەر وەک لە راگەیێنراوێکی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە لە کۆبوونەوەکەدا باس له سه‌ر‌نج و تێبينييه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرا و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى رێكاره ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بدات."
