وه‌زاره‌تى شه‌هیدان: قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدان خەرجدەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووه‌می 2021، عه‌بدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند:" قوتابی و خوێندکارانى کچ و کورى شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (2016-2017) و (2017-2018) و (2018-2019)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.

جێی ئاماژەیە، ساڵانه‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرێى خوێندنى منداڵى شه‌هیدو زیندانیكراوى سیاسى خه‌رج ده‌كات و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار