جوتیار عادل: حكومه‌ت درێخی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی کۆچبەران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێخی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاوڵاتییانەی كه له سنوری بێلاڕوسیا گیریان خواردووه."
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2021، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی لەبارەی پرسی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا بڵاوکردەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی دەستی قاچاخچیێتی و دەڵێت "له چه‌ند هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچیێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن."
جووتیار عادل ئەو قسانە بە پڕوپاگەندە ناودەبات و دەشڵێت، "سەرەنجام هەموو راستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پروپاگه‌ندانه دوورن لە راستییەوە."
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بوو کە 300 کەس داوایان کردووە لە سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا بگەڕێندرێنەوە عێراق.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێخی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات."
