وه‌زیری كاره‌با: دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه و چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌كار و پڕۆسه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیش خێراتر ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه: کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و باشتر کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەته‌كه‌ی کرد.
باس له‌وه‌شكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا له‌وانه:
- 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
- تا کۆتایی ئەم هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
- پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
- پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات، كه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێت
