جەمیل هەورامی: حكومەت دەڵێت ئێوە لەشاخ مووچەتان هەبووە دێن پارە لەپێشمەرگەی دێرین وەردەگرنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ئاماژە بەوە دەدات كە پێیان دەڵێن ئێوە مووچەتان هەبووە لەشاخ دێن پارە لەپێشمەرگەی دێرین وەردەگرنەوە.

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی وتی:" حكومەت پێمان دەڵێت ئێوە  لەشاخ مووچەتان هەبووە دێن پارە لەپێشمەرگەی دێرین وەردەگرنەوە".

حكومەتی هەرێم دەڵێن یاسای خانەنشینیمان لەبەردەمدایە، پێیان نەوتووین پێشمەرگە لەشاخ مووچەی نەبووە و هیچ رێنماییەك و بڕیارێك لەوبارەیەوە بۆ ئێمە نەهاتووە، لەكاتێكدا هەموو كەس دەزانێت پێشمەرگە مووچەی نەبووە لە شاخ.

جەمیل هەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد حەوت ساڵە داوا دەكەین ئەو لیستە پاك بكرێتەوە، دەیان جاش و موستەشار لەناو لیستی پێشمەرگە دێرینەكاندا بە پلەی ئامر لیواو پلەی بەرز خانەنشین كراون و پاسەوانیشیان هەیە.

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان وتیشی:" پێشمەرگەی دێرین هەبووە هاتووەتە لام دەڵێت ئەگەر لەبەر بژێویی ماڵ و مناڵەكەم نەبێت مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان وەرناگرم، ناكرێت لەگەڵ ئێمەدا جاش و موستەشار مووچە وەربگرن، موستەشار هەیە لە ئەنفالی یەك و دوو سێ رۆڵی هەبووە لەدادگای تاوانەكانی عێراق ناویان هاتووە، ئێستا بەپلەی لیوا خانەنشین كراون و خانوویان پێداون و ئوتومبێلیشیان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار