ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى بۆ حكومه‌ت: کوردستانتان کردە جاشخانەو دانەری سرودى "سه‌دام زێڕه"بەپلەی باڵا خانەنشین کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌په‌یامێكى توندا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم‌و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵه‌دنى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کە کوردستانتان کردە جاشخانەو دانەری سرودەکەتان بەپلەی باڵا خانەنشین کرد، پێتان سەیرنەبێت بەڕۆژی ڕوناک‌و لەهەولێری پایتەخت گوێبیستی سەرۆکمان زێڕەبن".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"هەمدیسان لەدیرۆکی چ گەلێکدا بوە ئەوانەی کون بەکون بەدوای پێشمەرگەوە بون‌و لەشاریش چاوێكیان دەکرد بەسەدچاو لەسەر ماڵە پێشمەرگەو نەیارەکانی ڕژێم‌و لەنمونەی بۆسەدانان بۆ سیروان تاڵەبانی‌و شەهیدکردنی‌و لەناو ئامێزی خێزانی‌دا ئاسۆی دەلاک قۆڵبەست بکەن‌و لەتەنگیسەریش ژیان بۆ ئارام بەڕەوا نەبینن‌و مەلا عەلی شاعیر لەقەندیلەوە ببنە ژێر پەتی سێدارەی موسڵ‌و لەیاری نازەنینی هەڵبڕن".
ده‌شڵێن:"ئێستا ئەوانە مردوەکانیان لەڕیزی لیستی موچەی شەهیدان‌و زیندوەکانیشیان خانەنشینی پێشمەرگەبن‌و کوڕ‌و نەوەکانیشیان کاربەدەست‌و کەڵەگای ئەمڕۆن".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسینه‌كه‌یدا هه‌ڵه‌دنى ده‌ڵێت:"ئێوە خۆتان پیرۆزیتان لەناوی شەهیدو پێشمەرگەو زیندانی سیاسی داڕنی، بۆیە ئەگەر لەکافتریاش سرودی سەرۆکمان زێڕەیان لێ قەدەغەبکەن، ئەوا بەزمانی حاڵ‌و ڕۆژانە بەهەوای ئەو ئەو سەرۆکە گۆڕبەگۆڕە دەژین‌و هەڵدەپەڕن، چونکە لەسایەی ئەوا هەموو شتێکیان دەستکەوت لەپارەو پاروو پێگە جگە لەکەرامەت‌و ئابڕوو".
له‌په‌یامێكى توندا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم‌و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵه‌دنى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کە کوردستانتان کردە جاشخانەو دانەری سرودەکەتان بەپلەی باڵا خانەنشین کرد، پێتان سەیرنەبێت بەڕۆژی ڕوناک‌و لەهەولێری پایتەخت گوێبیستی سەرۆکمان زێڕەبن".
په‌یامى ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه، دوو ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا له‌یه‌كێك له‌كافتریاكانى شارى هه‌ولێر سرودى "سه‌دام زێڕه" لێدراو بۆ ڕۆژى دواتر به‌بڕیارى پارێزگارى هه‌ولێر خاوه‌نى كافتریاكه ده‌ستگیركراو كافتریاكه‌ش داخرا.
